بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بنکەی سەربازی ئەمریکا لە مەیدانی نەفتی ئەلعەمر لە دەڤەری دیرەزوور بە چەند مووشەک کرایە ئامانج.
سێنتکام ئەمرۆ رایگەیاند کە دوێنی بەڵێندەرێکی ئەمریکا لە هێرشێک دژی بنکەکانی ئەمریکا کوژراوە و ژمارەیەک هێزی سەربازیش بریندار بوونە و هێزەکانی ئەمریکا لە وڵامدانەوەی ئەو هێرشە، لە چەند ناوچەی سووریا ئۆپراسیۆنیان کردووە.
سێنتکام پاگەندەی کردووە کە هێرشیان کردۆتە سەر دامەزراوەکانی گرووپەکانی بەرخۆدان.
Your Comment